سەردێڕ:

وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر چەند هەواڵێک هاتەدەنگ

PM:08:08:01/03/2026

936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پێشمەرگە رەتیدەکاتەوە هێزەکانیان هێرشیان کردبێتەسەر لیوایەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا و دەڵێن سکاڵای یاسایی دژی کەناڵ یەکی عێراقی تۆمار دەکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "چەند کەناڵێکی عێراقی هەواڵێکییان بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوەدەکات کە گوایە هێزەکانی پێشمەرگە بارەگای لیوای (٥٠)ـی حەشدی شەعبییان لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان کردووە".

دەشڵێت، "وێڕای رەتکردنەوەی تەواوی ئەم هەواڵە، رایدەگەیەنین کە سەرلەبەری هەواڵەکە دوورە لە راستییەوە و هێزەکانی پێشمەرگە لەم بارودۆخەدا هاوشان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی تری عێراق، ئەرکی پاراستنی ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەن و بە هیچ شێوەیەک بەشداریی هیچ ئۆپەراسیۆنێکی لەو جۆرەیان نەکردووە".

وەزارەتی پێشمەرگە بە مافی یاسایی خۆی دەزانێت سکاڵا لەسەر کەناڵی (یەکى عێراقی) تۆمار بکات، لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە.













گەلەری