دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڕیاریدا بە درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی وڵات بە رووی هەموو گەشتە هاتوو و چوو و تێپەڕبووەکاندا بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری دیکە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی راگەیەندراوەکەی دەستەی فڕۆکەوانی عێراق، ئەم بڕیارە لە کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە بەردەوام دەبێت.
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی دەڵێت، ئەمە هەنگاوێکی کاتیی و خۆپارێزییە و لەبەر رۆشنایی
پەرەسەندنی گرژییە ئەمنییەکانی ناوچەکە دراوە.
بڕیارەکە بەپێی گۆڕانکارییەکانی دۆخەکە و پێشهاتە نوێیەکان جارێکی تر هەڵسەنگاندنی
بۆ دەکرێتەوە.
جەختیش دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان
لە هەر گۆڕانکارییەکی نوێ ئاگادار دەکرێنەوە.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت و هێرشە
ئاسمانییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە ئاستێکی مەترسیدار.