سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ خانەنشینان

PM:04:14:01/03/2026

1012 جار خوێندراوەتەوە

دارایی هەرێم دەڵێت، هەر خانەنشینێک ژمارەی کەسیی بێهاوتای نەبێت ناتوانرێت دۆسیەکەی بخرێتە ناو سیستمی خانەنشینییەوە و بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بۆ ناکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە بڕیارێکدا وتی، ژمارەی کەسیی بێهاوتا(UPN)پێشمەرجە و هەر خانەنشینێک و هەر فەرمانبەرێک ئەو کۆدەی نەبێت، ناتوانرێت دۆسیەکەی بخریتە ناو سیستەمی خانەنشینییەوە و بە هیچ شێوەیەک مامەڵەی بۆ ناکرێت.

هاوکات، پێویستە فەرمانگەکان سێ مانگ پێش وادەی یاسایی خانەنشینبوونی فەرمانبەر، دەست بە ئامادەکردنی دۆسیەکەی بکەن و بە شێوەی دیجیتاڵی لە رێگەی سیستەمەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی بکەن.













گەلەری