سەردێڕ:

لەبارەی هەڵکردنەوەی مۆلیدە ئەهلییەکان روونکردنەوە دەدرێت

PM:03:13:01/03/2026

1096 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی مۆلیدە ئەهلییەکان دەڵێت، هاوڵاتیان دەیانەوێت مۆلیدەكان بخەینەوە كار بەڵام بەرپرسان رێگەیان پێنادەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، عوسمان محەمەد، وتەبێژی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هاوڵاتیان دەیانەوێت مۆلیدەکان بخەینەوە کار بەڵام بەرپرسان نایەڵن كاری پێبكەن، وتیشی، ئێستا پێبان بوترێت تا ئێوارە ٪٩٠ـی مۆلیدەکان ئامادە دەبن بۆ كاركردن.

دەشڵێت، ئەگەر حكومەت گازیان بۆ دابین بكات، ئامادەن  ئەمپێرێك كارەبا بە سێ هەزار دینار بۆ هاوڵاتیان دابین بكەن بۆ ماوەی (٢٤) كاتژمێر و ئامادەن مۆلیدەی تازە بهێنن، ئەوکاتەش خەڵك دەزانێت مۆلیدە ئەهلییەكان هەرزانترن یان پرۆژەی روناكی.













گەلەری