AM:09:40:01/03/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
بەهۆی راگرتنی گەشتەکانەوە ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم دەڵێت، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا، بەڕێگەی وشکانی ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم دەگەڕێنرێنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، کاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عەمرەی هەرێم وتی، ژمارەیەک عەمرەکاری هەرێم کە لە شاری مەدینە رێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە، بەڕێگەی وشكانی و لەچەند سەعاتی داهاتوودا عەمرەكاران بەگوێرەی خشتەی گەشتەكانیان و بەبێ گرفت دەگەڕێندرێنەوە بۆ كوردستان.
ئەمەش دوای
ئەوە دێت، بەهۆی راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مەدینە و بەغداوە،
ژمارەیەك عەمرەكاری هەرێم لەشاری مەدینە رێگەی گەڕانەوەیان لێگیرا.