سەردێڕ:

بافڵ تاڵەبانی: لە پەیوەندی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە کوردی و عێراقییەکان

AM:08:18:01/03/2026

812 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ تاڵەبانی دەڵێت، رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە و یەكگرتن و یەكڕیزی گرنگ و پێویستە، بەتایبەت لەگەڵ پارتی.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی ئازاری ٢٠٢٦، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتی، "هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێم جارێکی دیکە رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووینەتەوە، لە پێناو ئەم یەکگرتن و یەکڕیزییە گرنگ و پێویستە، لە پەیوەندیی بەردەوامداین لەگەڵ هەموو لایەنە عیراقی و کوردییەکان، بەتایبەتی پارتی، بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێم و عێراق لەم مەترسییە".

وتیشی، "وەک هەمیشە، دڵنیام کە ئێوە بە بەهێزی، خۆڕاگر و یەکگرتوویی دەمێننەوە و هەموو توانایەکمان دەخەینەگەڕ بۆ بەرگریکردن و پاراستنی خەڵکی هەرێم و عێراق لەم مەترسییە".













گەلەری