PM:10:25:26/02/2026
1576 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان دەڵێت، دانوستانی ئه‌مڕۆی ئێران و ئه‌مریكا، دوای به‌ره‌وپێشونێكی به‌رچاو، كۆتایی هات و هه‌فته‌ی داهاتوو دانوستانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته له‌سه‌ر ئاستی ته‌كنیكی له ڤیه‌ننا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عو،مان کە لە جنێڤ نێوەندگیریی ئێران و ئەمریکا دەکات وتی، "دوای پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، کۆتاییمان بە کارەکانی ئەمڕۆ هێنا."
دەشڵێت،
"دوای راوێژکردن لەگەڵ هەردوولا، بەم زووانە وتووێژەکان دەستپێدەکەینەوە، بڕیارە
هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکان لەسەر ئاستی تەکنیکی لە ڤیێنای نەمسا بەڕێوەبچن."
ئەمەش لە کاتێکدایە پێش ئەم گفتووگۆیانە، شاندی ئێران و
ئەمریکا دوو گەڕی دیکەی گفتوگۆی دانوستانیان ئەنجامداوە لەم مانگەدا.