سەردێڕ:

هۆشیار زێباری: پارتی سورە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ

PM:10:01:17/02/2026

1556 جار خوێندراوەتەوە

هۆشیار زێباری دەڵێت، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت و بڕیاریان لەسەر دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسی داوە لەگەڵ یەکێتی بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی پرسە ستراتیژی و هەستیارەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی، کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بۆ رێککەوتن لەسەر رەنگڕێژکردنی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامن و پێکهێنانی حکومەتیش لە پێشینەی کارەکان دەبێت.

وتیشی، پێشنیازی دروستکردنی ئەنجومەنێکی سیاسییان کردووە کە دەسەڵاتێکی مەعنەوی و سیاسیی دەبێت و بایەخ بە پرسە ستراتیژییەکانی وەک پەیوەندییەکانی بەغدا و وڵاتانی دراوسێ دەدات. راشیگەیاند، پارتی سوورە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بەڵام بەدیلی تریان بۆ یەکێتی هەیە، وەک پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێم.













گەلەری