سەردێڕ:

پزیشکێک لە ئاکرێ لەلایەن نەخۆشێکەوە بە چەقۆ بریندارکرا

PM:07:06:07/02/2026

1472 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکیک لە ئاکرێ لەکاتی ئەرکی خۆیدا بەچەقۆ هێرشکرایە سەری و بریندار کرا، تۆمەتبارەکەش لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، چآوگێک لە تەندروستی ئاکرێ بە ئێن ئاڕ تی وت، رووداوەکە لە نەخۆشخانەی گوڵان بووە لە ئاکرێ و ئەو کەسە بەبیانوی هەبوونی نەخۆش لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی پزیشکەکەی هێناوەتە دەرەوە و هێرشی کردووەتەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، پزیشکەکە تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسی ئاکرێوە دەستگیرکراوە.

پێش رووداوەکەش، کەسی تۆمەتبار سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و بە هۆی ئەوەی لەژێر کاریگەری ماددە کحولییەوکاندا بووە رێگەی پێنەدراوە بچێتە ژوورەوە.













گەلەری