سەردێڕ:

سەعدی پیرە زانیاری لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و پارتی ئاشکرا دەکات

PM:05:19:07/02/2026

1672 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت، یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە لەسەر یەکلایکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم بەڵام نەگەشتوونەتە رێککەوتن.


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، هەریەکە لە مەسعود بارزانی و بافل تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کۆبوونەتەوە بەمەبەستی یەکلایکردنەوەی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەڵام نەگەشتوونەتە رێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکێتی و پارتی پێکەوە حوکمڕانیی هەرێم دەکەن و لە بەغداش نوێنەرایەتیی کورد دەکەن، بۆیە دەبێت دیالۆگ بەردەوام بێت.

هاوکات،وەک کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاریش، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەیان دیار نەکراوە.

 













گەلەری