سەردێڕ:

بەشەئاردی یەکەمی ئەمساڵ دابەشدەکرێت

PM:04:05:07/02/2026

972 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی وتی، "دەستمان کردووە بە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان و لەم هەفتەیەدا بەشی یەکەمی ئارد بۆ ساڵی ٢٠٢٦، دابەش دەکرێت".


ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەوزاد کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، گەنمەكە بەرهەمی گەنمی هەرێمی كوردستانە و خۆماڵییە و لەدوای دەرچوونی لە تاقیکردنەوەو له ڕێگەی بریکارەکانەوە بەسەر هاوڵاتییان دابەش دەكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی بازرگانی ئاشكراشی كرد، "ساڵی رابردوو ١٠ بەشە ئارد دابەش کراوە کە بەشی دەیەمی کەوتە مانگی رابردوو".

دەشڵێت، ئەو بەشەئاردانەی دابەش كراون، پشکنینیان بۆ کراوە و تاقی کراونەتەوە و نانێکی جوانیان لێ دروست ده‌كرێت، بۆیه‌ دڵنیایی ده‌ده‌ن ئاردێک باش نەبێت دابەش ناکرێت.

بە گشتی، هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، ساڵانە پێویستی بە نزیكەی ٦٥٠ هەزار تەن ئارد دەبێت.













گەلەری