PM:03:29:07/02/2026
964 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆک وەزیرانەوە بریارە سبەینێ کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت بەرێوەبچێت و چاوەروان دەکرێت پارتی و یەکێتیش بەشداری تێدا بکەن.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکان سبەی کۆبوونەوەی لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەتی ئێستای عێراق کە بە هاوپەیمانی بەڕێوەبەردنی دەوڵەت ناسراون کۆببنەوە و پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق تاوتوێ بکەن.
هاوکات باس لەوەشدەکرێت،
هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی لە پارتی و بافڵ تاڵەبانی لە یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکە
دەکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە،
دوو هەوڵی ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار شکستیهێنا
و دانیشتنەکە دواخرا، هەرچی کاندیدی سەرۆک وەزیرانیشە، چوارچێوەی هەماهەنگی نوری
مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای دیاریکردووە بەڵام بەهۆی نارەزایی ئەمریکاوە،
ناکۆکی لەناو لایەنەکانی عێراق دروستکردووە.