PM:02:44:07/02/2026
1036 جار خوێندراوەتەوە
سبەینێ نەوتە هەرزانەکەی عێراق لە سنووری شارەدێی بیارە دابەش دەکرێت کە ١٠٠ لیترە و بە ٣١ هەزار دینار دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بیارە لە ئاگادارییەکدا دەڵێت، "ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتیانی سنووری ناحیەکە دەکەینەوە کە سبەینێ یەکشەممە، لە تەوێڵەو بیارە پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەسەر هاوڵاتتاندا دەستپێدەکات".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا لەسنووری ناحیەی بیارە کۆتایی پێدێت، بۆ ئەو
مەبەستەش بۆ هەر خێزانێک ١٠٠ لیتر بە بڕی ٣١ هەزار دینار بە کارتی زیرەکی نەوت دابەش
دەکرێت.