PM:12:30:07/02/2026
848 جار خوێندراوەتەوە
کارەبای ههرێم رایگهیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو.
ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی کارەبای ههرێم له راگهیهندراوێكدا بڵاویکردەوە، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی دروستبوو و بەشێوەکی کاتی کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت".
ئاماژهی بهوهشكردووه،
تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەری
گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتو گرفتەکە چارەسەر دەکەن و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
٢٥ـی
مانگی رابردووش وهزارهتی كارهبا له راگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەهۆی کێشەیەکی
تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، گرفتی پچڕانی
کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دروستبوو و بەشێوەکی کاتی
کاریگەری لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبێت.