سەردێڕ:

ترەمپ چەند زانیارییەک لەبارەی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئێران ئاشکرا دەکات

PM:12:20:07/02/2026

1104 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ ئێران تەنها لەبارەی بەرنامەی ئەتۆمییەوە رێکدەکەون و دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو جارێکی تر لەگەڵ ئێران کۆدەبینەوە، ئەگەر رێکنەکەون دەرەنجامی قورسی دەبێت.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، "ئێران خوازیارە رێککەوتن بکەین و پێویستە هەرواش بێت، هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆدەبینەوە، ئەگەر نەگەینە رێککەوتن، دەرەنجامەکانی زۆر قورس دەبێت".

هاوکات ترەمپ دووپاتیکردەوە کە رێگە نادەن ئێران دەستی بەچەکی ئەتۆمی بگات و ئاماژەی بەوەکرد، کاتیان هەیە بۆ رێککەوتن.

سەرۆکی ئەمریکا وتیشی، ئەگەر ئێرانییەکان ئەوەی ئێستا پێشنیازی دەکەن، هەر لەسەرەتاوە پێشنیازیان دەکرد، لەگەڵیان رێکدەکەوتن.

رۆژی هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی عومان کۆبوونەوە و لەسەر پرسی ئەتۆمی گفتوگۆیان کرد و تا ئێستاش ئەنجامی کۆبوونەوەکە بەڕوونی ئاشکرا نەکراوە.













گەلەری