سەردێڕ:

خوشک و برایەکی دووانە بەهۆی سۆباوە گیانیان لەدەستدا

AM:11:51:07/02/2026

984 جار خوێندراوەتەوە

لە ئیدارەی راپەڕین، کوڕ و کچێکی دووانەی تەمەن شەش ساڵ بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدا.


چاوگێک لە نەخۆشخانەی رانیە بە ئێن ئاڕ تی وت، “بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، "تەرمی دوو منداڵی تەمەن شەش ساڵیان هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان کە بە غازی سۆپا گیانیان لەدەستدابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکان کوڕ و کچێکن و دووانەن، لە حاجیاواوە گەینراونەتە نەخۆشخانە.
بە وتەی باوکی دوو منداڵەکە، سۆپای کارەبایی ئاگریی گرتووە و بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە هەردووکیان خنکاون












گەلەری