سەردێڕ:

شەپۆلێکی نوێی بارانبارین راگەیەندرا؛ مەترسی روودانی لافاو هەیە

PM:08:21:06/02/2026

2232 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی دەڵێت، درەنگانی ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات کە هەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و هەندێک کات تەرزەش دەبارێت، مەترسی روودانی لافاویش هەیە.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی وتی، ئەمشەو دوای کاتژمێر ١٢ـی شەو، بەهۆی هاتنی شەپۆلێک لە دەریای سوورەوە، بارانبارین لە ناوچەکانی سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی راپەڕین، سنووری کەرکوک دەستپێدەکات.
وتیشی، لە کاتژمێر ١ـی ئەمشەو بۆ کاتژمێر ٨ـی بەیانیی سبەینێ شەممە، ناوبەناو باراندەبارێت، هەندێک کات تاوەبارانی بەخوڕ دەبارێت لەگەڵ هەورەبرووسکە، ئەگەرێکی بەهێزیش هەیە تەرزە ببارێت و مەترسی روودانی لافاوی کاتی هەیە.













گەلەری