سەردێڕ:

شاندێکی وەزارەتی بەرگری دیمەشق گەیشتە حەسەکە

PM:07:44:06/02/2026

1992 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی وەزارەتی بەرگری دیمەشق گەیشتە حەسەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنى هێزەکان لە درێژەى رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێککەوتن نێوانیان، شاندێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی سوریا گەیشتە حەسەکە بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر یەکخستنى هێزەکان.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، شاندێکی فەرماندەیی گشتی وەزارەتی بەرگری حكومەتی كاتی سوریا بە سەرۆكایەتی عەمید حەمزە حەمیدی گەیشتە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان و لەگەڵ فەرماندەكانی (هەسەدە) كۆبووەوە، ئەوەش بە مەبەستی تەواوكردنی پرۆسەی جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنی ٢٩ـی كانونی دووەم و پرۆسەی یەكخستنی هێزەكان.
بەپێی رێککەوتنەکەی نێوانیان، چوار لیوای هەسەدە دەخرێنە سەر وەزارەتی بەرگری سوریا.
پێشتریش هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەربە حکومەتی کاتی چونە ناو شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ و کۆبانی وەک بەشێک لە رێککەوتنەکە.













گەلەری