PM:04:31:06/02/2026
1180 جار خوێندراوەتەوە
یەکگرتووی ئیسلامی لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەدا دەڵێت، نزیکەى ساڵ و نیوێکە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ئەنجامدراوە، بەڵام هەردوو لایەنى دەسەڵاتدار نەیانتوانیوە پەرلەمان کارا بکەن و کابینەى نوێى حکومەت پێکبهێنن.
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەکتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی لە یادی ٣٢ ساڵەی دامەزراندنیدا وتی، لە کاتێکدا حکومەتى ئێستا لە هەرێم سێ ساڵە کاربەڕێکەرە و تەنانەت نەیتوانیوە موچەى فەرمانبەرانى هەرێم بە تەواوەتى دابەش بکات، بەڵکو هەموو ساڵێک چەند موچەیەک بە نایاسایی و بە ناهەق گلدەداتەوە.
وتیشی، چەندبارەی دەکەنەوە پێویستە هەردوو لایەنى دەسەڵاتدار واز لەم
بێباکییە بهێنن و بەرژەوەندى باڵاى هەرێمى کوردستان و هاوڵاتیان بخەنە پێش
بەرژەوەندی حیزبی و کەسی خۆیان و هەرچى زووترە پەرلەمان کارا بکەن و کابینەى نوێى
حکومەت پێکبهێنرێت .
مەکتەبی سیاسی یەكگرتوو ئاماژەی بەوەشکردووە، جیهان و ناوچەکە بە
گۆڕانکارییەکى هەستیارى کەم وێنەدا گوزەر دەکات، کەیاسا و پەیماننامە
نێودەوڵەتیەکان و دەزگا سەروەرییەکانى جیهان لەبەردەم پابەندنەبوون و یاساشکێنى
زلهێزان دەستەوەسان ماون. ئەمەش ئەو راستییە دووپاکات دەکاتەوە کە تەنها پەیامی
خودای گەورە چارەسەرە و دەبێتە مایەی بەختەوەری و ئارامی مرۆڤەكان و بەیەكەوە ژیان
و برایەتی گەلان.