سەردێڕ:

لە تەقینەوەیەکدا ٣١ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:03:26:06/02/2026

1408 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەکانی پۆلیسی پاکستان دەڵێن، ئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە مزگەوتی شیعەزهه‌ب لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان روویداوە، بەهۆیەوە ٣١ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٦٩ کەسیش برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، پۆلیسی پەنجاب وتی، لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکان ئەوە دەردەخەن کە تاڵیبانی پاکستان، یان تەحریکی تاڵیبان پاکستان، لە پشت هێرشەکەوەیە، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك بەرپرسیارێتی هێرشه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی پاکستان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌كاتی نوێژی هەینیدا بووه‌ و ٣١ کەس گیانیانلەدەستداوە و ١٦٩ كه‌سیش برینداربوون.

وتیشیان، دوای رووداوەکە هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و باری نائاسایی لە شارەکە و لە سەرجەم نەخۆشخانەکان راگەیەندراوە.













گەلەری