PM:02:51:06/02/2026
11260 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە کاتەکانی درەنگانی شەو نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، کاریگەری دابارین بۆ ئەمشەو زیاتر لە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەلاتی هەرێم دەبێت پاشان بۆ رۆژی شەممە باران بارین لە زۆربەی ناوچەکان دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت .
ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەشناسی گشتی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، سبەینێ پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزێت و ئاسمان بە گشتی هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان بەفر بارین دەبێت.
وتیشی، لە شەودا کاریگەری باران زیاتر دەبێت کە هەندێک کات بە شێوەی
لێزمە باران دەبێت .
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەم شێوەیەیە:
هەولێر: ١٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٠ پلەی سیلیزی
سۆران: ١١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ١٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٦ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ١٧ پلەی سیلیزی