سەردێڕ:

ژنە سیاسەتمەدارێکی کورد لە هۆڵەندا دوو پۆستی گرنگی وەرگرت

PM:02:15:06/02/2026

1648 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی نوێی هۆڵەندا پێکهێنراو تیایدا سیاسەتمەداری کورد ديلان یەشیلگۆز وەک جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری حکومەتی هۆڵەندا دەستبەکاربوو.


ئەمڕۆ هەینی ٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، دوای دانوستانێکی چڕ لە نێوان پارتە سیاسییەکانی هۆڵەندا، هەر سێ پارتەکەی هۆڵەندا گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ پێکهێنانی حکومەت.

لە حکومەتە نوێیەکەی هۆڵەندا، دیلان یەشیلگۆز وەک سەرۆکی پارتی ئازادیی و دیموکراسی (VVD) پۆستی وەزیری بەرگری و جێگری سەرۆک وەزیرانیی وەرگرت، هاوکات حزبەکەشی بەرپرسیارێتی شەش وەزارەتی گرنگی لە کابینە نوێیەکەدا بەرکەوت.













گەلەری