سەردێڕ:

دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە عوممان دەستیپێکرد

PM:12:30:06/02/2026

1092 جار خوێندراوەتەوە

دانوستانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی عوممان دەستی پێکرد و دانوستانەکە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەیە.


کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەشیوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەدەچێت و عومانیش رۆڵی نێوەندگیر دەگێڕێت.

پێش کۆبوونەوەکە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە کە بە نیازپاکی هەنگاو دەنێن و لەسەر مافەکانی خۆیان پێداگرن و پێویستە لە دانوستاندنەکاندا رێز لە بەڵێن و پابەندبوونەکان بگیرێت.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ وتبووی، ئەگەر نەگەن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران و دانوستانەکان ئەنجامی نەبێت ئەو ا رووداوی خراپ روودەدەن.













گەلەری