سەردێڕ:

چوارچێوەی هەماهەنگی: داوا لە کورد دەکەین بە زووترین کات پرسی سەرۆک کۆمار یەکلابکەنەوە

AM:08:13:05/02/2026

604 جار خوێندراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت، داوا لە لایەنە کوردستانییەکان دەکات بە زووترین کات پرسی سەرۆک کۆمار یەکلا بکەنەوە، لە ئەگەری نەگەیشتنی پارتی و یەکێتی بە کاندیدی هاوبەش، پەرلەمانتارەکانی خۆیان سەرپشک کردوە دەنگ بە کام کاندید بدەن.


چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، شەوی رابردوو لە ماڵی عەمار حەکیم کۆبونەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەوەشییان خستەڕوو،" گرنگە لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان گرنگی بە پێشنیازەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بدەن کە لە کاتی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان باسیان کرد، بۆ ئەوەی پرسی سەرۆک کۆمار بەزوترین کات یەکلابکرێتەوە ".

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە ئەندامەکانی لە پەرلەمانی عێراق دەکات ئازادبن لە هەڵبژاردنی یەکێک لە کاندیدەکان بۆ ئەو پۆستە، ئەگەر لایەنەکان نەگەیشتن بە کاندیدێکی هاوبەش.













گەلەری