سەردێڕ:

رێکخراوی پەیامنێران: بە توندی ئیدانەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی دەکەین

PM:09:45:04/02/2026

488 جار خوێندراوەتەوە

لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەو داخستنە دەکەین و پەرەسەندنی ئەم پێشێلکاریانە، کەلێنێکی قوڵ لە نێوان دەقە یاساییەکان و جێبەجێکردنیدا ئاشکرا دەکەن.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، لە راگەندراوێکدا لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی، رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان رایگەیاند، بەتووندی ئیدانەی ئەو داخستنە دەکەین و پەرەسەندنی ئەم پێشێلكارییانە لە هەرێمی كوردستاندا، كەلێنێكی قووڵی لە نێوان دەقە یاساییەكان و جێبەجێكردنیاندا ئاشكرا دەكەن، وەك یاسای ڕۆژنامەوانی ژمارە ٣٥ـی ساڵی ٢٠٠٧ـی هەیە كە بڕیارە كاری ڕۆژنامەنووسان بپارێزێت، یاسای ژمارە (١١)ی ساڵی ٢٠١٣ یاسای مافی دەسكەوتنی زانیاری، كە مافی زانینی بۆ هەمووان بن، بەڵام جێبەجێ ناكرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمانە ئەو پرسیارە زەقدەكاتەوە كە ئاخۆ بۆ جوانكاریی دەسڵاتی نیمچە دێمۆكراسییەكەمان دەرچوون، یان بۆ بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ئازادییەكان و فراوانتركردنیان. بۆیە داوکارین  كاری میدیاو دەسەڵاتی چوارەم تێكەڵ بە سیاسەت و دەسەڵاتەكانی تر نەكرێت و هێزەكانی ئەمنیش بە چاوی گومانەوە لە دەزگاییەکانی ڕاگەیاندن  نەڕوانن و بیانپارێزن.












گەلەری