سەردێڕ:

دەزگای ئاسایش دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی راگەیاند

PM:08:02:04/02/2026

568 جار خوێندراوەتەوە

سلێمانی دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی داواکراوی راگەیاند و دەڵێت، بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتوونەتە سنوورەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای بەدواداچووونەکانیان لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لە چەند ئۆپراسیۆنێکدا و لە مانگی رابردوودا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، توانرا حەوت تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق دەستگیر بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە و لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەماددەی ٤ لە یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.













گەلەری