PM:05:25:04/02/2026
816 جار خوێندراوەتەوە
لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌رمان نوسینگەکانمان کراوە ئه‌وپه‌ڕی نایاساییه و دەشڵێت، "ئێمه كاری پیشه‌یی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌كاری خۆمان".
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، چیا حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر نووسینگه‌كانمان له هه‌ولێر و دهۆك كراوه نا یاساییەوە و به فه‌رمان و ده‌سه‌ڵاتی حزب بووه.
ئاماژەی
بەوەشکرد، پێویستە سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی
به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت.
دەشڵێت، "سكاڵای
خۆمان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه كاری رۆژنامه‌وانی په‌نای بۆ ده‌بات ده‌كه‌ین
و روماڵی كاری رۆژنامه‌نووسی خۆمان به پیشه‌یی ده‌كه‌ین و هیچ شتێك
نامان ترسێنێت".