سەردێڕ:

پارێزەرێک: بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک نایاساییە

PM:05:04:04/02/2026

592 جار خوێندراوەتەوە

پەیمان عیزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری داخستنی سەرجەم نوسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، بەتەواوی لەدەرەوەی ئازادی رۆژنامەگەری و رادەربڕینە کە دەبێت بەپێی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان زەمانەت کراوبێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، پەیمان عیزەدین پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشووی کوردستان لەبارەی داخستنی نوسینگەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک رایگەیاند، ئەو بڕیارەی نوسینگەکانی پێداخراوە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ ئەوسکاڵاو سزایە یەکناگرێتەوە و بڕیارەکە تایبەتە بە دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە سێ ماددە پێکهاتووە:

یەکەم: هەڵواسینی وێنەی سەرکردەی نەمر بارزانی، لەسەرجەم فەرمانگە و دامودەزگا فەرمیەکان لە هەرێم .

دووەم: لەسەر ئەنجومەنی وەزیران پێویستە ئەم بڕیارە جێبەجێبکات.

سێیەم: ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت لەڕۆژی دەرچون و بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی پەرلەمان.

لەم بڕیارەدا لایەنی ئاراستەبۆکراو ، حکومەتی- هەرێمی کوردستانە .

بەهیچ جۆرێک بڕیارەکە دەق و ماددەی سزایی- تیا نیە.

باسی لەوەشکردووە، بۆیە پشت بەستن بەم بڕیارە بۆ سەپاندنی سزایەکی توند، نەک هەر دادپەروەرانە نیە، بەڵکو بنەمای یاسایی نیە، واتە تەنانەت ئەگەر کەناڵێکی میدیایی وێنەیەکیش بشارێتەوە دیسان پەیوەندیدار نیە بەو بڕیارە.

دەشڵێت، خودی بڕیارەکە سزای دیارینەکردووە بۆ فەرمانگە حکومیەکانیش کەئەو بڕیارەیان جێبەجێنەکردبێت چ جای ئەوەی کەناڵێک یان هەر ڕێکخراو کۆمپانیا و شوێن کارێکی تر لەدەرەوەی چوارچێوەی بڕیاری ژمارە (٧) ساڵی ١٩٩٧ کە تەنیا فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

ئەمە جگە لەوەی کە سزا پلەبەندی هەیە و توندترینی داخستنی کەناڵی راگەیاندنە و پەنابردن بۆ توندترین سزا و بەبێ بوونی روکنەکانی تاوان و گونجاندنی لەگەڵ تاوانی ئاڕاستەکراو بڕیارەکە ئەکاتە بڕیارێکی سیاسی .













گەلەری