PM:03:33:04/02/2026
844 جار خوێندراوەتەوە
دامەزراوەی میدیای نالیا دەڵێت، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕێگای بەکارهێنانی هێزی ئەمنی و بە ناوی حکومەتەوە چوونەتە سەر نووسینگەی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک و هەردوو نووسینگەکەیان داخستووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، دامەزراوەی میدیای نالیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جگە لەوەی ڕێگا بە تیمە رۆژنامەنووسییەکانی ئێن ئاڕ تی نەدراوە کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکان ببەنە دەرەوەی نوسینگەکە، هەروەها لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی بڕیاری قەدەغەکردنی کاری رۆژنامەوانی لە ئێن ئاڕ تی دراوە، بە بێ هیچ بنەما و پاساوێکی یاسایی و لۆژیکی، لە کاتێکدا وەزارەتی ڕۆشنبیری بێ ئاگایی خۆی لە بڕیارەکە دەربڕیوە.
ئاماژە
بەوەشکراوە، ئێمە لە دامەزراوەی میدیایی نالیاوە سەرباری ئەوەی کاری رۆژنامەوانی پیشەییانەی
خۆمان لە چوارچێوەی یاسای کاری رۆژنامەنوسیدا دەکەین، ئەم رەفتارەی پارتی بە دەستدرێژی
ئاشكرا بۆ سەر کاری رۆژنامەنووسی و رۆژنامەنووسانی هەرێم دادەنێین و بە تووندی سەرکۆنەی
دەکەین و داوا لە کونسوڵخانەی وڵاتان و رێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکردن
لە رۆژنامەنووسان دەکەین فشاری زیاتر لە دەسەڵات بکەن، چونکە ئەم جۆرە رەفتارانە
جگە لە بەرتەسککردنەوەی ئازادیی را دەربڕین و رۆژنامەوانی ناوبانگی هەرێمیش لەکەدار
دەکات، بیری هەموو لایەکی دەخەینەوە کە یاسای ژمارەی ٣٥ـی ساڵی ٢٠٠٧ـی کاری رۆژنامەوانی
لە هەرێم لە هیچ بەند و بڕگەیەکی تێدا نییە کە ڕێگا بە داخستنی کەناڵی ڕاگەیاندن و
میدیایی بدات.
ئێن ئاڕ تی وا
پێدەنێتە ١٦ـەیەمین ساڵی تەمەنییەوە، ئەم مێژووەش دەریخستووە، ئەم ڕەفتارانە نەک
کار لە کەناڵەکە ناکات بەڵکو پێداگیرترمان دەکات لە کاری پیشەیی ڕۆژنامەنووسییانەی
خۆمان بۆ بەرگریکردن لە خەڵک.