سوپای ئەمریکا دەڵێت، درۆنێکی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کاتێک لە کەشتی جەنگیی ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە راپۆرتێکدا و لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، سوپای ئەو وڵاتە درؤنێکی ئێرانیان لەسەر دەریای عەرەب خستووەتە خوارەوە کاتێک لە کەشتی ئەبراهام لینکۆڵن نزیک بووەتەوە.
بەپێی ئەو
راپۆرتە، درۆنەکەی ئێران لەجۆری شاهد ١٣٩ بووە و لەلایەن فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکا
لە جۆری F35 کەتووەتە خوارەوە.
هاوکات کەناڵی
فۆکس نیوز بڵاویکردووەتەوە کە ئەو درۆنە بە مەبەستێکی نادیار و بەشێوەی هێرشبەرانە
لە کەشتیە جەنگییەکەی ئەمریکا نزیک بووەتەوە.
ئەوەش
لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران
پەرەیسەندووە و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاش چەند جارێک رایگەیاندوو کە ژمارەیەک
کەشتی و فڕۆکەی جەنگیان رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە و ئەگەر لەگەڵ ئێران
نەگەنە رێککەوتن، شتی خراپ روودەدات.