PM:01:08:01/02/2026
880 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، زۆربەی ئەو داعشە گواستراوانەی لە سووریاوە هێنراونەتەوە بیانیین و ئەمیر و سەرکردەیان تێدایە، عێراق سوورە لەسەر ئەوەی هەرکەسێک لەناو خاکەکەیدا تاوانی کردبێت، بەپێی یاسای ناوخۆیی دادگایی دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتی، تا ئێستا نزیکەی ٤٥٠ چەکدار لە کۆی حەوت هەزار چەکداری ناو زیندانەکانی سووریا گواستراونەتەوە بۆ عێراق، ئەوانەی تاوانیان بەسەردا دەسەلمێندرێت دەدرێنە دادگا و ئەوانەشی بێتاوان دەردەچن، دەنێردرێنە سەنتەرەکانی چاکسازی.
وتیشی، ئەم چەکدارانە هەڵگری زیاتر لە ٤٠
رەگەزنامەی جیاوازن، عێراق داوا دەکات وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە، بەڵام وڵاتانی
رۆژئاوا نایانەوێت وەریانبگرنەوە و لە هەمان کاتدا دژی سزای لەسێدارەدانیشن کە لە
عێراق رووبەڕوویان دەبێتەوە.