سەردێڕ:

دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دواخرا

PM:12:22:01/02/2026

1072 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی تەواو نەبوونی رێژەی یاسایی دواخرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١ـی شوباتی ٢٠٢٦، ناوەندی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق وتی، دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە تایبەت بوو بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارێکی نوێ، بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.

هاوکات، دواخستنی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لە کاتێکدایە، کە ململانێی سیاسیی لەسەر کاندیدی سەرۆککۆمار و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو لە نێوان لایەنەکان هەیە و بەردەوامە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی نەتوانرێت رێژەی یاسایی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە و یەکلاکردنەوەی پۆستەکە تەواوبکرێت.














گەلەری