سەردێڕ:

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆدەبێتەوە

AM:08:44:01/02/2026

1744 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و تەوەری سەرەکیش هەڵبژاردنی کاندیدێکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.


بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە کە پێشتر لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراقەوە بڵاوکراوە، بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر ١١ کۆبوونەوەی پەرلەمان دەستپێبکات و لە دوو تەوەر پێکدێت کە گرنگترینیان هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارە.

بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پارتیش وتبووی، تاكو ئێستا لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتونەتە رێككەوتن، بەوپێیەش دوو حزبەکە بە دوو کاندید دەچنە دانیشتەکە، کەئەوانیش نزار ئامێدییە لە یەکێتی و پارتیش کاندیدەکەی فوئاد حسێنە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو سێشەممەی رابردوو پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی داواکاریی پارتی و یەکێتییەوە کۆبوونەوەکە بۆ ئەمڕۆ دواخرا.













گەلەری