سەردێڕ:

شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بەسەرۆكایەتی سودانی سەردانی هەرێم دەکات

PM:11:00:31/01/2026

1616 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، كەبڕیارە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆماری عێراقەوە سەردانی هەرێم دەکەن.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکراکرد،" چوارچێوەکە شاندێک دەنێرێتە هەرێم بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان سەبارەت بەکاندیدی سەرۆك كۆمار.
ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە شاندەکە چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهاتوە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و هادی عامری و موحسین مەندەلەوی.
ئەمە لەكاتێكدایە، هەر ئەمشەو چوارچێوەی هەماهەنگی دوای كۆبونەوەیان لەنوسینگەكەی نوری مالیكی، بەفەرمی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند، سەرجەم پۆستە باڵاكانی عێراق لەناویاندا سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیرانیش  پرسێكی تەاو ناوخۆیی و دەستوری عێراقەو تەنیا لەڕێگەی میكانیزمە سیاسیە نیشتیمانییەكان و بەڕەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات یەكلایی دەكرێنەوە.












گەلەری