PM:07:55:31/01/2026
1316 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی رەتیدەکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی هەبێت بۆ پرسی سەرۆک کۆماری عێراق.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فازڵ میرانی، بهرپرسی دهستهی كارگێڕیی مهكتهبی سیاسیی پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی، "لەسەر پێکهێنانی حکومەت و پۆستی سەرۆک کۆمار هیچ رێککەوتنێک لەگەڵ یەکێتی نەکراوە".
ئاماژەی
بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا ئاگادارنییە، بەڵام هیوادارم بگەن بە ئەنجامێکى باش بۆ
کورد و بۆ کوردستان".
هەر لەبارەى پۆستى
سەرۆک کۆمارى عێراقەوە باسی لەوەکرد، "تاوەکو ئەم ساتەوەختە، هیچ رێککەوتنێک
لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نییە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار".