PM:06:26:31/01/2026
992 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق، پابەندبوونی عێراقی بۆ هەوڵەكانی سەقامگیری و رێگریكردن لە فراوانبوونی ململانێكان دووپاتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراقپێشوازی لە نیكۆلا فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق كرد و پابەندبوونی وڵاتەکەیبۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و رێگریكردن لە پەرەسەندنی ململانێكان و دانانی دیالۆگ لە چارەسەركردنی قەیرانەكاندا دووپاتكردەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکەوە نوسینگەی سودانی بڵاویکردووەتەوە،لە كۆبوونەوەكەدا، جگە لە باسکردن لە
پێشهاتەکانی ناوچەکە، پێداچوونەوە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات
و رێگاكانی پتەوكردن و فراوانكردنی هاوكارییەكان بۆ بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق
و ئیتاڵیا كراوە.
لای خۆیەوە
سەرۆك وەزیران جەختی لە پابەندبوونی عیراق بە پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و رێگریكردن
لە پەرەسەندنی ململانێكان و گرنگیدانبە گفتوگۆ لەبری شەڕکرد لە
چارەسەركردنی قەیرانەكاندا كردووەتەوە.