سەردێڕ:

رۆیتەرز: پرۆسەی گواستنەوەی زیندانییانی داعش بۆ عێراق خاو بووەتەوە

PM:04:47:31/01/2026

1036 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی زیندانیکراوی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق خاوبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی عێراق داوای کاتی زیاتری کردووە بۆ وەرگرتنەوەی چەکدارەکان.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، ئاژانسی رۆیتەرز پشتبەست بە وتەی چەند چاوگێک بڵاویکردەوە، پڕۆسەی گواستنەوەی چەکدارانی زیندانیکراوی داعش لەلایەن سوپای ئەمریکاوە لە سوریاوە بۆ عێراق خاوبووەتەوە، هۆکاری ئەوەش بۆ داواکاریەکی عێراق دەگەڕێتەوە کە داوایکردووە کاتی بۆ درێژبکرێتەوە تا ئەوکاتەی گرتوخانەکان بەتەواوی ئامادە دەکات بۆ زیندانیەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغدا لەم ماوەیەدا لە هەوڵی ئەوەدایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە گفتوگۆبکات بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لەو چەکدارانە بۆ وڵاتەکانیان.

ئەمەش لە کاتێکدایە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) پێشتر وتبووی، دەستیان بە ئەرکێک کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی چەکدارانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق و تا ئێستاش نزیکەی ٥٠٠ چەکداری ئەو رێکخراوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و بڕیاریشە نزیکەی حەوت هەزار بەندکراوی دیکەش بگوازرێنەوە بۆ وڵاتەکە.













گەلەری