PM:01:56:31/01/2026
1308 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی لە میدیاکانەوە بڵاوکرایەوە کە نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیران کشاوەتەوە، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو هەواڵانە دوورە لە راستییەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، چاوگێکی ئاگادار بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا نوری مالیکی، لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق نەکشاوەتەوە و ئەو هەواڵانەی لەبارەی کشانەوەی بڵاودەکرێنەوە راست نین.
بەگوێرەی
زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، چاوەڕوان دەکرێت چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنی ئەمریکی
بگەنە چارسەرێکی مامناوەند بۆ پرسی کاندیدی سەرۆک وەزیران، بەپێی زانیارییەکان ئەمریکا پێشنیازی سێ
کەسی کردووە کە یەکێکیان کاندید بکرێت، ئهوانیش (عهدنان زورفى، مستهفا كازمى و محهمهد
شیاع سودانى)، بهڵام چوارچێوهى ههماههنگى باس لهناوێكى نوێ بۆ شوێنگرتنهوهى
مالیكى دهكات.