سەردێڕ:

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد؛ نرخی مسقاڵێکیان بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

PM:01:26:31/01/2026

2324 جار خوێندراوەتەوە

زێڕ و زیو هاڕەیان کرد و لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، هەر مسقاڵێک زێڕ زیاتر لە ١١٠ هەزار دیناری لێبووەتەوە، نرخی هەر کیلۆیەک زیویش زیاتر لە هەزار دۆلار دابەزیوە.


ئەمڕۆ شەممە ٣١ـی کانوونی دووەمـی ٢٠٢٦، نرخی زێڕ زیاتر لە ٨٪ دابەزی و گەیشتە چوار هەزار و ٨٨٠ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، ئەمەش دوای ئەوەی لە جەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کردبوو و گەیشتبووە پێنج هەزار و ٥٩٥ دۆلار، زیویش بە ڕێژەی ٢٠٪ دابەزی و لە ١٢٠ دۆلارەوە هاتە خوارەوە بۆ ٨٢ دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

شارەزایان پێیان وایە، "لێدوانەکانی چەند رۆژی رابردووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وای کرد نرخی زێڕ و زیو بەشێویەکەی بەرچاو دابەزێت".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەم دابەزینە کاتییە و داهاتووی زێڕ بەرزبوونەوەیە، بۆیە با خەڵک پەلە نەکەن لە فرۆشتنەوەی زێڕ و زیوەکانیان".













گەلەری