سەردێڕ:

بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:12:45:31/01/2026

1060 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکانیشدا لە سنووری دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمەباران دەبێت، سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکاندا دەبێت.


ئەمڕۆ شەممە، ٣١ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێم نمە باران دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور بە رێژەیەکی کەم بەفر دەبارێت و پاشان لە درەنگانی شەودا کاریگەری دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت.

باسی لەوەشکرد، سبەی یەکشەممە، ئاسمان باراناوی دەبێت و نمە باران و بارانی مامناوەند دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان، لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری دابارین کەمتر دەبێت، بەڵام نمە بارانی بچڕ بچڕ بەردەوام دەبێت لە هەندێک کات و شوێندا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە:

هەولێر: ١٥
سلێمانی: ١٢
دهۆک: ١١
هەڵەبجە: ١٢
زاخۆ: ١١
پیرمام: ٩
سۆران: ٦
حاجی ئۆمەران: ٢
چەمچەماڵ: ١٢
ئاکرێ: ١١
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە:

هەولێر: ١٥
سلێمانی: ١٢
دهۆک: ١٢
هەڵەبجە: ١٣
زاخۆ: ١٢
پیرمام: ١٣
سۆران: ٧
حاجی ئۆمەران: ٣
چەمچەماڵ: ١٤
ئاکرێ: ١٣














گەلەری