تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن لە رۆژئاوای کوردستانەوە گەڕێندرایەوە شاری کەرکوک و لە دوایین مەنزڵگەی خۆی لە گۆڕستانی رەحیماوا بەخاک سپێردرا.
رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن بەئامادەبوونی خەڵکێکی زۆر لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هاوڕێ و کەسوکاری بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمێکدا لەلایەن دانیشتووان و قوتابی و مامۆستایانی کەرکوکەوە بە
دروشمی ( شەهید نامرێ) پێشوازی لە تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن کرا.
ئەحمەد هێمن
گەنجێکی خەڵکی کەرکوک بوو، لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە رۆژئاوای
کوردستان، لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوڕێی بۆ پشتیوانی لە شەرڤانان چووە ئەو بەشەی
کوردستان و گیانی لەپێناو پاراستنی خاک و نیشتیمان بەخت کرد.