فهرماندهى گشتیى هێزهكانى سوریاى دیموكرات (ههسهده) زانیاریى گرنگ لهبارهى رێكهوتنى نوێیان لهگهڵ حكومهتى سوریا ئاشكرادهكات و دەڵێت، "بهگوێرهى رێککەوتنەکە، پێویستە هێزەکانی سوپای عەرەبیی سوریی، لەدەوروبەری کۆبانێ و حەسەکە بکشێنەوە"، دهشڵێت، "ئهمریكا و فهرهنسا بهشداربوون لهكۆبوونهوهكان و بهرپرسیارێتى جێبهجێكردنى ئهم ڕێكهوتنەش لهئهستۆى ئهواندایه".
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەنالی روناهی باسی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی سوریا کرد و وتی، “بەپێی رێککەوتنەکە خەڵکی ناوچەکە خۆیان پاراستنی ناوخۆیی ئەنجام دەدەن و ئەو هێزانەی حکومەتیش کە دێنە قامیشلۆ و حەسەکە، هێزێکی سنووردار دەبن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، مەترسی لەسەر گەلی ئێمە هەبوو، بەنیازی کۆمەڵکوژی بوون، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو ئاستە نەبوون کە بەر لە هێرشەکان بگرن. ئێمە دەمانەوێت مافی نەتەوەکەی خۆمان بپارێزین.
دەشڵێت، بەپێی ڕێککەوتنەکە هێزی سەربازی ناچنە هیچ ناوچە و شار و گوندێکی کوردی. هێزەکانی ئاسایش دێنە بازاڕی حەسەکە و قامیشلۆ، بەرگری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبێت.
جەختیش دەکاتەوە، هێزی ئاسایش تەنیا بۆ پاراستنی ئارامی لەناوچەکە دەبن. کەسانی شارەزا و پسپۆڕی ئێمە دەچنە دیمەشق و ڕێکارەکانی تێکەڵکردن تاوتوێ دەکەن.
باسی لەوەشکرد، کارمەندەکانی دەروازەی سێمێلکا و فڕۆکەخانەی قامیشلی هەر لە شوێنی خۆیان دەبن. پێویستە خەڵک ئاسوودە و متمانەیان هەبێ و پشتگیرمان بکەن.
مەزڵوم عەبدی دەشڵێت، ئامانجی ئێمە بەرزتر بوو، بەڵام ئەوەی ئێستا بەدەستمانهێناوە گرنگە. ئەوەی ڕێککەوتنی لەبارەوە کراوە پاراستنی تایبەتمەندی هەرێمی کوردییە لەڕووی سیاسی و ئیدارییەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی بەدەستهاتووە لەگوێرەی چاوەڕوانی ئێمە نەبوو، بەڵام خەباتمان بەردەوام دەبێ. ڕێککەوتنمان کردووە خوێندنی کوردی لە قوتابخانە و زانکۆکان بخوێندرێت.