سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆی سوریا فەرماندەیەکی نوێی بۆ ئاسایشی حەسەکە دەستنیشانکرد

PM:07:05:30/01/2026

2772 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی سانا لە زاری چاوگێک لە حکومەتی کاتی دیمەسق بڵاویکردەوە، وەزارەتی ناوخۆی سوریا، مەروان عەلی وەک فەرماندەی نوێی ئاسایشی ناوخۆ لە پارێزگای حەسەکە دەستنیشان کرد.


ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، دوابەدوای رێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتی دیمەشق، ئاژانسی سانا لە زاری چاوگێک لە حکومەتی کاتی دیمەشق بڵاویکردەوە کە وەزارەتی ناوخۆی سوریا وەک یەکەمین هەنگاوی کارگێڕیی، عەمید مەروان عەلی بە فەرماندەی نوێی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب دەستنیشانکرا.
ئەو بەرپرسە ئەمنیەی بۆ حەسەکە دیاریکراوە، پێشتر بەڕێوەبەری بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان بووە لە وەزارەتی ناوخۆی سوریا.
ئەمەش دوای ئەوە هات کە لە یەکێک لە خاڵەکانی رێککەوتنەکەدا هاتووە ئاسایشی ناوخۆی سوریا بۆ پاراستنی ناوچەکان، دەچنە ناو هەردوو شاری حەسەکە و قامشلۆوە و ئەرکی پاراستنی ئارامی ئەو ناوچانە لە ئەستۆ دەگرن.













گەلەری