PM:05:51:30/01/2026
15288 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتیەک بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێک گیانیلەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران بە ئێن ئارتی وت، کەمێک بەر لە ئێستا هاوڵاتیەک لە سۆران، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئەسانسۆرێک گیانیلەدەستداوە.
وتیشی، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە تەمەنی ٤٥ ساڵ بوو و کارمەندی هاتووچۆی سۆران بوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، گیانیلەدەستدا .
کەریم کەیفی -
سۆران