PM:04:58:30/01/2026
2332 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچی سۆران دەڵێت، لە رێگای سۆران- خەلیفان نزیک گەلیی عەلی بەگ، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ رووویدا و کەسێک گیانیلەدەستدا و شەش کەس برینداربوون.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران وتی، ئاگادار کراینەوە لە بوونی رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر رێگای سۆران - خەلیفان، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە و لە نزیک گەلی عەلی بەگ روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی تر بریندارن و برینەکانیان سەختە.
وتیشی، رووداوەکە لە نێوان
بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلێک بووە، داوا لە هاوڵاتیانیش دەکەن پابەندی خێرایی
دیاریکراو بن.