PM:04:05:30/01/2026
1648 جار خوێندراوەتەوە
خۆپیشاندان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستان بۆ پشتگیریکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و هاوڵاتیانیش دەڵێن، خۆپیشاندان و پشتگیریەکان کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەڵوێستی وڵاتان هەبووە لەبارەی رۆژئاواوە.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٦، بە بەشداری سەدان هەزار کەس لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی سەرتاسەری بۆ پشتگیریکردنی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێوەدەچێت، لەوانەش لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک و کەرکوک و ئیدارەی راپەڕین و سۆران و چەندین شار و شارۆچکەی دیکە خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.
هاوڵاتیانیش دەڵێن،
خۆپیشاندانەکان بۆ دوپاتکردنەوەی یەکڕیزی کوردە لە هەموو شوێنێک و بە هەموو
شێوازێک ئامادەن پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان بکەن.
وتیشیان،خۆپیشاندان و پشتگیرییەکان کاریگەریی لەسەر هەڵوێستی
ئەرێنی وڵاتان هەبووە لەبارەی رۆژئاوای کوردستانەوە بۆیە دەبێت درێژەیان پێبدرێت.