سەردێڕ:

ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە

PM:12:24:30/01/2026

964 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی ئەڵمانیا ماوەی مانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.


بەگوێرەی پرۆژە یاسا پەسەندکراوی پەرلەمانی ئەڵمانیا، بڕیاریداوە ماوەی مانەوەی هێزەکانی تاوەکو ٣١ـی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٧ درێژ بکاتەوە بۆ ئەمەش بڕی ١٠٩ ملیۆن یۆرۆ بۆ خەرجیی ساڵێکی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق تەرخان دەکات.

ئەم بڕیارەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو ئەرکی مانەوەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە کوردستان و عێراق سبەی کۆتایی بێت، لەکاتێکدا ئەڵمانیا زیاتر لە ٥٠٠ سەربازیی خۆی لەچوارچێوەی هێزی ناتۆ، لە هەولێر و بەغدا جێگیر کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە ئەڵمانیا بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار یۆرۆ لەبواری ئەمنی و مرۆیی، هاوکاریی عێراق و هەرێمی کوردستانی کردووەوئەرکی سەرەکییان بریتییە لە رێگریی کردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش.













گەلەری