PM:10:32:29/01/2026
1636 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هه‌رێم، رێژه‌ی بارانبارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی به‌شێك له ناوچه‌كانی بڵاوكرده‌وه و دەشڵێت، ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێم ته‌مومژ ده‌بێت و بارانبارینیش تا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌فریش له‌ناوچه شاخاویه‌كان ده‌بارێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی هەرێم رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێم ته‌مومژ ده‌بێت به‌تایبه‌ت له ناوچه‌كانی باكوور و ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم و مه‌ودای بینین له نێوان ٤-٦ كیلۆمه‌تر ده‌بێت، پێشبینیده‌كرێت كاریگه‌ریه‌كه‌ی تا كاته‌كانی به‌یانی زوو سبه‌ی هه‌ینی به‌رده‌وام بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه،
پێشبینیده‌كرێت سبه‌ی به‌یانی هه‌ینی شه‌پۆلێكی نمه باران سه‌ره‌تا له رۆژئاوای
هه‌رێم و ئیداره‌ی زاخۆ ده‌ستپێبكات له كاته‌كانی پێش نیوه‌ڕۆ كاریگه‌ریه‌كه‌ی درێژده‌بێته‌وه
بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێم، كاریگه‌ری بارانبارینیش له ئێواره‌دا له سه‌ر
ناوچه‌كانی باكوور ده‌مێنێته‌وه و باران به رێژه‌ی جیا جیا ده‌بارێت و بڕی باران
بارینی پیشبینیكراو له نێوان ٤-٨ ملم ده‌بێت و هاوكات به‌فر له سه‌رجه‌م ناوچه
شاخاوییه سنووریه‌كان ده‌بارێت، ئه‌م شه‌پۆله‌ش به شێوه‌ی پچڕ پچڕ به‌رده‌وامی
ده‌بێت بۆ رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه.
بڕی بارانی ١٢
كاتژمێری رابردووی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێم:
هه‌ولێر دڵۆپ
دلۆپ باریوه
پیرمام: ٠.٧ ملم
سلێمانی: ٢.٨
ملم
چه‌مچه‌ماڵ: ٠.٢
ملم
دهۆك: ٢.٢ ملم
ئاكرێ: ٠.٤ ملم
ئامێدی: ٦.٦
ملم
بارزان: ٢ ملم
بازیان: ١.٢
ملم
ده‌ربه‌ندیخان:
١.٢ ملم
حاجی ئۆمه‌ران:
٢.٨ ملم
هه‌ڵه‌بجه: ٤
ملم
مه‌یدان: ٠.٨
ملم