سەردێڕ:

پرۆژە یاسای "پاراستنی کورد" پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کرا

PM:09:15:29/01/2026

2620 جار خوێندراوەتەوە

سیناتۆرێکی دیاری ئەمریکا رایگەیاند، بە فەرمی پرۆژەیاسای "پاراستنی کوردی" پێشکەش بە کۆنگرێسی ئەمریکا کرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، لێندسی گراهام، کۆنگرێسمانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، ئەم هەنگاوە یاساییە بۆ پاراستنی کوردانی سووریا و ناوچەکانی دیکەیە و پێشبینی دەکرێت پشتگیرییەکی فراوانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی لە کۆنگرێس بەدەستبهێنێت، ئەمەش وەک وەفایەک بۆ ئەو هاوپەیمانییە بەهێزەی کە لە نێوان ئەمریکا و کوردەکاندا لە جەنگی دژ بە تیرۆر دروست بووە.

جەختی لەوە کردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، کە پێکاتەیەکی گەورەی کوردی لەخۆ دەگرێت، قوربانیی سەرەکییان داوە لە تێکشکاندنی داعش لە ماوەی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا.

گراهام ئاماژەی بەوەکرد، سەرەڕای ئاڵۆزییە کەلتووری و سیاسییەکانی ناو سووریا، بەڵام هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر کوردەکان دەبێتە هۆی لاوازبوونی پێگەی نێودەوڵەتیی ئەمریکا و رێگری لە گەشەکردنی سووریا وەک دەوڵەت دەکات.

ئەم پڕۆژەیاسایە هۆشدارییەکی راستەوخۆ و توندە بۆ هەموو ئەو وڵات و گروپانەی وا بیر دەکەنەوە کە دەتوانن بێ سزا و لێپرسینەوە هێرش بکەنە سەر کوردان لە سووریا.













گەلەری