سەردێڕ:

هەرێم داوای ٣٨٤ ملیار دۆلار لە عێراق دەکات؛ بۆ قەرەبووی زیانی رژێمەکانی پێشوو

PM:04:41:29/01/2026

2436 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، دەبێت حکومەتی عێراق زیاتر لە ٣٨٤ ملیار دۆلار لە بەرامبەر ئەو زیانانە بداتە هەرێمی کوردستان کە بەهۆی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە کوردستان دراون.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی هەرێم، راپۆرتێکی دەربارەی داتا و خەمڵاندنی ئەو زیانانە بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی تاوانەکانی رژێمەکانی پێشووی عێراق لە نێوان ساڵانی ١٩٦٣ – ٢٠٠٣ بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون.

بەپێی راپۆرتەکە، قەبارەی ئەو زیانە داراییانەی بەهۆی سیاسەتە چەوسێنەرەکان و تاوانە جۆراوجۆرەکانی رژێمی پێشوو بە هەرێمی کوردستان گەیشتوون، بە ٣٨٤ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

روونیشیکردەوە کە خەمڵاندنی زیانەکان بەم شێوەیە؛

زیانە مرۆییەکان: گەورەترین بەشی زیانەکان پێکدەهێنێت و بە ٣٠٦ ملیار دۆلار خەمڵێنراوە.

زیانە ماددییەکان: بڕی ٣٢.٨ ملیار دۆلار زیانی ماددی بە ژێرخان و ماڵ و سامانی هاوڵاتییان کەوتووە.

زیانە ژینگەیی و ناڕاستەوخۆکان: بەهۆی تێکدانی ژینگە و لێکەوتە ناڕاستەوخۆکان، بڕی ١٠ ملیار دۆلار زیان تۆمارکراوە.

پشتگوێخستنی بەئەنقەست و دووبارە ئاوەدانکردنەوە: بڕی ٣٥ ملیار دۆلار دیاریکراوە بۆ ئەو ناوچانەی بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و پێویستیان بە ئاوەدانکردنەوە هەیە.















گەلەری